ئەمریکای داگیرکەر هێرشی کردە سەر یەمەن: شەهیدێک و ١٠ بریندار

ئەمریکای داگیرکەر لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٧٧ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن ئەنجام داوە.
فڕۆکەکانی جەنگی ئەمریکای داگیرکەر هێرشیان کردە سەر چەندین ناوچەی شارەکانی سەنعای پاتیەخت، جەوف و سەعدە.
لە ئەنجامی هێرشی سەر سەعدە کەسێک شەهید بوو و ٣ کەسیش بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرش سەر سەنعای پایتەخت ٧ مەدەنی بریندار بوون.
لەبەر ئەوەی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن پشتگری لە غەززە دەکات لە لایەن ئەمریکای داگیرکەر دەکرێتە ئامانج.
بزووتنەوەی انصارالله جەخت لەوە دەکات، تا کاتێک هێرشەکان سەر غەززە کۆتایی نەهێن و رێگە بە چوونەوە ژوورەوەی هاوکارییەکان نەدرێت بەردەوام دەبن لە ئۆپڕاسیۆنەکانی دەریایی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی تیرۆرکردنی ١٤ کارمەندی تەندروستی و مرۆیی لە لایەن سوپای داگیرکەر لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٤٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٤ هەزار و ٦٣٨ کەس.
دەرمانخانەیەکی ئونروا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی جیبالیا لە باکووری کەرتی غەززە لە لایەن داگیرکەران بۆردومان کرا کە ئاوارە فەلەستینییەکان تێدا دەمان.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوای لە وڵاتی هەنگاریا کرد ئەگەر بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر سەردانی هەنگاریا بکات دەستگیری بکات.